AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٦ ٠٨:٢٢

لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ هەرێم ئەنجام درا؛

تەوەرەکانی دیداری نێوان عەلی باقری و بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان چی بوو

تەوەرەکانی دیداری نێوان عەلی باقری و بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان چی بوو

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

لە کۆبوونەوەکەدا ، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگیی و کاری هاوبەش کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و دیالۆگی جدیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بەئامانجی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتکرایەوە بەشێوەیەک دادپەروەری و هاوبەشیی راستەقینە رەچاوبکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە مێژوویەکی دێرینی هەیە، خواستی یەکێتیشی بۆ گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندی و هاریکارییەکان دووپاتکردەوە بەشێوەیەک لەخزمەت بەرژەوەندییە گشتییەکان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا بێت.

لای خۆیەوە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسگوزاریی گەل و وڵاتەکەی بە سەرۆکی یەکێتیی و هەرێمی کوردستان گەیاند لەبەرامبەر هاوخەمی و بەشدارییان لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی. هەروەها بەردەوامیی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، جگەلەوەی رۆڵ و کاریگەریی یەکێتیی لەناوچەکە بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە رێزەوە لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەڕوانێت لە بونیادنانی عیراقی نوێ و پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە ئێمە پابەندین پێوەی، بەردەوامیی راوێژ و هەماهەنگییەکانی نێوانیشمان لەبوارە جیاوازەکاندا فاکتەرە بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە

News ID 50573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha